لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٧٧ کەس لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە” لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٧٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە ناسنامەی ٧٥ کەس لەو بەندکراوانە ئاشکرا کراوە”.
دەشڵێت” لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ١٨ بەندکراوی بەلووچ، ١٠ بەندکراوی کورد، ٧ بەندکراوی تورک و ١١ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە سێدارەدراون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سێدارە دراوەکان بە تۆمەتی هەریەک لە مەزهەبی ١ حاڵەت، کوشتنی بە ئەنقەست ٢٥ حاڵەت، پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر ٥٠ حاڵەت و دەستدرێژی سێکسی ١ حەڵەت جبێبەجێکراون.
































































