ڕۆنیا شێرزاد حمد
هەر وەک ڕوون و ئاشکرایە یەکێک لە گرینگترین کەرتەکان بریتییە لە کەرتی تەندروستی لە سەرانسەری جیهان کە بایەخێکی یەکجار گرینگی هەیە بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی ، لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر تا کەم بایەخ بەم کەرتە دراوە بەڵام بەم شێوە بەرچاوە نییە. هەروەک دەبینرێ و دەزانرێ ڕۆشانە چەندین کەس بەهۆی دەرمانی هەڵە وە دانانی کانولە و دەرزی لە شوێنی هەڵە توشی چەندین نەخۆشی ئەبن هەتا حاڵەتی وا هەیە دەگاتە مردن ،گەر بۆیەش لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی تۆکمە ژێرخانی تەندروستی بە هێزبکرێت.
بەپێی داتا بەردەستەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٤٥ نەخۆشخانە هەیە بە هەردوو کەرتی تایبەتی و گشتی کە ٨٣ نەخۆشخانە حکومییە و ٦٢ نەخۆشخانەی ئەهلی هەیە گەر ئەم ژمارەیە بەراورد بکرێت بە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کە ٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە ڕێژەیەکی یەکجار کەمە.
سەڕەڕای ئەمەش بەهۆی کەمی نەخۆشخانە گشتییەکان و کەمی خزمەتگوزاری پێویست لە بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان هاووڵاتییان ناچارن ڕوو بکەنە نەخۆشخانە تایبەتییەکان و بەهۆی ئەم بارودۆخە ئابوریەی ئێستای هەرێم زەختێکی زۆر لەسەر هاووڵاتیان دروست دەبێت.
هەروەها نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانمان زۆر کەمن بۆ نمونە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە تەنها ٢ نەخۆشخانەمان هەیە یەکێکیان نانەکەلی لە هەولێر و ئەوەی تر هیوا لە سلێمانی . ئەم دوو نەخۆشخانەیەش ناتوانن بە پێی پێویست چارەسەری نەخۆشیەکان بکەن بەهۆی کەمی دەرمانەکان . کێشەی دەرمان نەک تەنها لەم نەخۆشخانانە بەڵکو لە بەشی زۆری نەخۆشخانەکانی تر هەیە ، بەشێکی دەرمانەکان لە نەخۆشخانە گشتییەکان دەستناکەون بۆیە هاوڵاتیان ناچارن سەردانی شوێنە تایبەتیەکان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرمان ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرانی بەسەر هاووڵاتیانەوە .
بە تایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی وەک (شێرپەنجە-شەکرە-نەخۆشیەکانی دڵ)یان هەیە بۆیەش پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستێت بە چاککردنەوەی ژێرخانی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان بۆ هاووڵاتییان.