سونگول محسن
قوتابی زانکۆیی سۆران -قوناغی چوارەم-بەشی مێژوو
کاتێک کەجەنگی دووەمی جیهانی سەریی هەڵدا لەوکاتەدا ڕەزاشایی پەهلەوی پشتگیری خوی بوو ئەڵمانەکان ڕاگەیاند،لەوکاتەدا بەڕیتانیەکان باشووری ئێرانیان داگیرکرد و یەکێتی سوڤیەت بەشی باکووری ئێرانی داگیرکرد ڕەزاشا لە ئاستی ئەمانەدا نەیی دەتوانی بچوکترین جوڵە بکاتن،بەمەش دەرفەت بوو بۆژانەوەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان ڕەخسا بەتایبەتی لە ڕوژهەڵاتی کوردستان.
یەکەمین کۆمەڵە کە لە ڕوژهەڵاتی کوردستان دامەزرابێتن کۆمەڵەی( ژێکاف)یان کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لەناوچەی مەهابات دامەزرا،دامەزرێنەرەکانی ئەم کومەڵەیە بریتییە لە :حسێنی فروهەر،عەبدوڕەحمان زەبیحی،عەبدوڕەحمانی ئیمامی،عەبدولقادری مودەڕیسی،نەجمەدینی تەوحیدی،محەمەدی نانەوازادە،عەلی محمودی،محەمەدی ئەسحابی،عەبدوڕەحمانی کەیانی،سدیقی حەیدەری،قاسمی قادری. ئەم کۆمەڵەیان دەمەزراند،لەساڵی ١٩٤٢گوڤاری نیشتمانی بووە زمانحاڵی کومەڵەکە .
ئامانجەکانی ئەم کومەڵەیە،لەبەرئەوەی کومەڵەکە لەسەرەتادا ڕێکخراوێکی نهێنی بوو پڕوگرامێکی نوسراوی لەبەردەستدا نەبوو کە ئامانجەکانی بە ڕوونی دیاری بکەین،هەربوویە بوو دەرخستنی ئامانجەکانی پشت بەو یاداشتانە بەستراوە کە بوو حکومەتی ئێران ناردراوە یاخۆد ئەو وتارانەی کەلە گۆڤاری نیشتیمانی بڵاوکرایتەوە،هەربوویە لە گرنترین ئامانجەکانی گەلی کورد یەک بگرێتن و دووربێتن لە بێگانە دۆستی،هەموو هەوڵێک دەدەن بوو ئەوەی کورد لەژێر دەستەی بپارێزن و کودستانێکی گەورە بهێنە بەرهەم کە هەموو کورد بەسەربەستی تێدا بژیتن،کۆمەڵەکەیان لەسەر چوار کۆڵەکەی ئیسلام داناوە،وەکو،کوردایەتی،مەدەنیەت،سوڵح،ئاشتیخوازی.
هەروەکو لەساڵی ١٩٤٤کەجەنگی دووەمی جیهانی بەرەو کۆتایی چوو کومەڵەی ژ.ک.ف کۆبونەوەیەکی کرد بوو دانانی ڕێوشوێنێک بۆ دواڕوژی کرد کەلە ئەنجامدا ڕاپورتێکیان پێشکەش کرد لەو ڕاپورتەدا هاتبوو،هەرکە جەنگی دووەمی جیهانی کوتایی هات دەوڵەتی کوردستان ئیعلان دەکرێت،دیاریکردنی سنوری کوردستان و دروستکردنی کوردستانێکی گەوەرە،بوو پاراستنی دەوڵەت کۆمەڵەیی ژ.ک.ف لەشکرێکی بەرگری پێکدەهێنێت کە پێی دەگوترێت میلیشیا،پێویستە لەسەر کۆمەڵەکە بەشەکانی دیکەیی کومار ڕزگار بکاتن،کە ئەم ڕاپورتە بەشێک لە ئامانجەکانی ئەم کۆمەڵەیە بوومان دەردەخاتن.کومەڵەی ژ.ک.ف بەردەوام لەپەرەسەندابوو لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دەهاتنە ناو ئەو کومەڵەیە یەکێک لەو کەسایەتیانە کە هاتبووە ناوکۆمەڵەکە قازی محمەد بوو کە کوڕی قازی عەلیە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری مەهابات بوو بەهاتنی کۆمەڵەکە بەهێزتر بوو.ئەم کۆمەڵەیە پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ حیزبی هیوا لە باشووری کوردستان پەیوەندیەکی پتەویان هەبوو لەنێوانیاندا تەنانەت کاتێک کۆمەڵەی ژێکاف سەرژمێری ساڵانەیی بە کوردی بڵاوکردەوە، بەناوی خوی و حیزبی هیوا چاپکردبوو،وەهەروەها شوڕشی مەلامستەفا بارزانی لەساڵی١٩٤٥سەری هەڵدا کۆمەڵەی ژ.ک.ف پشتیوانیەکی گەرمی لەو شوڕشە کرد.