زاری كرمانجی-سۆران
جۆرە كوارگێك لە بازاڕی گژوگیا بەهارییەكانی سۆران دەفرۆشرێت، كە لە كوێستانەكان دەهێندرێن نرخەكەی بەرزەو خواستی زۆری كڕینیشی لەسەرە.
بەگۆتەی كاسبكارانی بازاڕی گیا بەهارییەكانی سۆران، نرخی كیلۆیەك كوارگ كە لەناو گیای كەركۆڵە لە كوێستانەكانی ئیدارەی سۆران بەدەردەكەون، لە بازاڕ بە كیلۆی بە نزیكەی 40 هەزار دینار دەفرۆشرێت، بەمەش نرخەكەی بەراورد بە دوو كیلۆ گۆشتی نەرمەی كاوڕە.