پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ بەردی بناغەی پێنج پڕۆژەی گرنگ لە قەزای رواندز دانران.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشکرد:” پڕۆژەکان بریتی بوون لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی ئاوی بۆ دوڵی ئاکۆین، پڕۆژەی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکانی سەنتەری قەزای رواندز و نۆژەنکردنەوەی یاریگای ١٢ یاریزانی قەزای رواندز، پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی بەرزێوە لەسنووری قەزای ڕواندز”.
ئاشكراشی دەكات: کۆی پڕۆژەکانیش بەگوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان.