پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک بڕی چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرز بوەوە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2318 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 544 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 476 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 408 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.