شەهلا رەشید- سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ، دەڵێت: زۆر کەس هەن دوای نان خواردن هەست بە برسیەتی دەکەن، لەم بابەتەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو.
د. کامەران رەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، بە زاری کرمانجی راگەیاند: هەستکردن بە برسیەتی راستەوخۆ یان دوای ماوەیەکی کەم لە نان خواردن رەنگە ئاماژە بێت بە بوونی کێشەیەکی تەندروستی و کۆمەڵێک هۆکار کە گرنگنترینیان ئەمانەن :
- رێجیمیی قورس و ناتەندروست، هەندێ مرۆڤ لە کاتی رێجیمی بەردەوام هەست بە برسیەتی دەکات بە تایبەت کاتێک لە خواردنەکاندا کالۆری کەم بێت یان ماددە پڕۆتێن و ڕیشاڵەکانی کەم تێدا بێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی گڕیلیین کە بە هۆرمۆنی برسییەتی ناسراوە .
- کەم خەوی، تێکچوونی خەو و نە نووستن بۆ ماوهی پێویست لە شەودا یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە هەست بە تێربوون نەکات و حەز بە خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری و شیرینی بکات لە ئەنجامی هەستکردن بە بێهێزی و شەکەتی .
- نهخۆشی شهکره، جۆری یەکەم یان دووەم یاخود لەکاتی دووگیانی بێت، یهکێک له گرنگترین نیشانهکانی نهخۆشی شهکره برسیهتی راستەوخۆ یان دوای ماوەیەکی کەم لە خواردن .
ـــ غوودی دهرهقی چالاک و ژەهراوی، کاتێ رێژەی هۆرمۆنەکانی غوودهی دەرەقی زیاتر دەبێت، رێژەی سووتانی وزە لە ناو لەش دا خێرا تر دەبێت لەگەڵ زیندە چالاکی خانەکانی جەستە، بەڵام لە کاتی غوودهی دەرەقی چالاکی کێشی لەش کەم دەکات و نابێتە هۆی قەڵەوی .
ـــ دڵهڕاوکێ و قهلهقی، لە کاتی سترێس لەش هۆرمۆنی کۆرتیزۆن دەڕێژێت و ئەمەش وات لێ دەکات کە بڕێکی زیاتری خۆراک بخوێت بە تایبەت شیرینی و چەوری . - وشکبوونەوەی جەستە، بە بەردەوامی وات لێ دەکات هەست بە برسێتی بکەیت، چونکە هەمان بەشی مێشک بەرپرسە لە هەست بە تینوویەتی و برسیەتی بۆیە کەم خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و خواردنی سەوزە و میوە یەکێکە لە هۆکارەکانی تێر نەبوون .
- زیادەڕەوی لە وەرزش و راهێنانی قورس، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا بوونی میتابۆلێزم و زیندە چالاکی و لە ئەنجام دا کەسەکە هەست بە برسیەتی دەکات چونکە جەستەی پێویستی بە بڕی زۆرتر لە خۆراکە .
- نەبوونی تەرکیز و خەیاڵ رۆیشتن لە کاتی خواردن یان خەریکبوونی بەکارهێنانی مۆبایڵ یاخود سەیرکردنی تەلەفزیۆن.
- کاریگەری لاوەکی کۆمەڵێک دەرمان بۆ نموونە هەندێ دەرمانی دژە خەمۆکی و هەستیاری و کۆرتێکۆستیرۆیدەکان .