پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: چوار شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرز بوەوە، بەشێک لە دراوەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و هەریەک لە توومەنی ئێرانی دۆلار بەردەوامن لە گۆڕانکاری رۆژانە بەرزی ونزمی تۆمار دەکەم و سەرجەم دراوەكانی دیکەش بەهۆی ئەم گرژیانەی دوایی گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 250 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 270 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,450 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,350 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.