محەممەد مەحموود – رواندز:
سبەی پێنجشەممە چواردەمین فیستیڤاڵی رۆژی رواندز بەڕێوەدەچێت، جگە لە چەند بڕگەیەکی هونەری کە لە ئێوارەوە بەڕێوەدەچن، بەیانییەکەی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری دادنرێن.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بە دروشمی (ئایندەییەکی گەشتر ، ڕواندزێکی ئاوەدانتر)
بە چاودێری “هەڵگۆرد شێخ نەجیب”، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای ڕواندز، لێژنەی سەرپەرشتی فێستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندز(چواردەمین)،فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی سازدەکات.
چواردەمین فیستیڤاڵی ڕۆژی رواندز سبەی پێنجشەممە،کاتژمێر: (٥)ی ئێوارە، لە هۆڵی بۆنەکانی ڕواندز بەسازکردنی چەند بڕگەیەکی هونەری بەڕێوەدەچێت، هەر سبەش بەویادە بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای رواندز دادەنرێن.