محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
لەکاتی کارکردن لە رێگای سپیلک – خەلیفان بۆمبێکی مەترسی دار دەدۆزرێتەوە لەلایەن دوو تیمی تایبەت لەنێو دەبردرێت.
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند“ دوای ئەوەی دەستکرا بە ئەنجامدانی پڕۆژەی بە دووسایدکردنی رێگای سەرەکی سپیلک و لە ئەنجامی کارکردن لەو پڕۆژەیە پاشماوەیەکی جەنگی کە پێکهاتوە لە (بۆمبێکی نەتەقیوی فڕۆکە) دۆزرایەوە دەستبەجێ لە لایەن تیمێکی کەتیبەی سەربازی سۆران، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاگادارکرانەوە، ئەمڕۆ دوای گواستنەوەی بۆمبەکە بۆ چاڵی لەناوبردن لە دەڤەری باڵەکایەتی لەگەڵ ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی دیکە لە لایەن تیمەکانمان بەسەرکەوتوی لەناوبردران”.
جێگای باسە ئەم شوێنەی بۆمبەکەی لێ دۆزراوەتەوە لەسەردەمی رژێمی بەعس شوێنکی سەربازی بوو، دوای روخانی دەسەلاتی ئەوسا ئێستاش بارەگای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە