مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەندكراوێكی كوردی تەمەن 31 ساڵ، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان لە سێدارە درا.
ڕێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە فەرامەرز مورادی، خەڵكی گوندی هەركییان لە ناوچەی شپێران سەر بە شاری سەڵماس، دوێنێ سێشەممە 30ی نیسان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل لە سێدارە درا.
فەرامەرز چوار ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەركراو لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو.
لە لایەكی ترەوە، تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان لەبارەی لەسێدارەدانی فەرامەرز ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند “كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكەی سێ مانگ بەر لە ئێستا برایەكی تری فەرامەرزی بە ناوی نجوومی بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە داوە.”