زاری کرمانجی – ئیدارەی سۆران
چەند رۆژە دوو هاووڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوونەتە کوێستانەکانی سنووری قەزای سیدەکان و بێ سەروشوێنن.
بەگووتەی کەس و کاریان ئەو هاووڵاتییانە کە ناویان ( ئەحمەد محەمەد ئەحمەد و رەسوڵ محەمەد باپیر)ە و دانیشتووی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن ماوەی دوو رۆژە هاتوونەتە کوێستانەکانی برادۆست بەڵام چارەنووسیان نادیارە و گوومان دەکەن بە فڕۆکەکانی تورکی کرابنە ئامانج.
زاری کرمانجی پەیوەندی بە بەرپرسانی تەنایی ناوچەکە کرد، بەڵام بێ ئاگای خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند ” تا ئێستا شتێکی فەرمیمان لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییەی رۆژهەڵات نییە”.