زارى کرمانجى-سۆران:
بە گوێری ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 73 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کرێکارانە، لە زۆربەی وڵاتان پشووە و لە سەرتاسەری جیهان و هەرێمی کوردستانیش مەراسیمی جیاواز بۆ رێزگرتن لە ئەرک و ماندووبوونی کرێکاران ساز دەکرێت.
بۆ یەکەم جار لە 5ی سێپتێمبەری 1882 کرێکاران لە ئەمەریکا کۆبوونەوە بە ڕێپێوان داوای مافەکانیان کرد. دواتر لە ساڵی 1886 یەکێتییەکانی کرێکاران رۆژەکەیان بۆ 1ی ئایار گۆڕی. سەدان هەزار کرێکار لە سەرانسەری ئەمەریکا رژانە سەر شەقامەکانی ئەمەریکا. لە رووداوێکدا لە شیکاگۆ، کە بە رووداوی هەیمارکێت ناسراوە گرژی لە نێوان پۆلیس و کرێکارەکان درووستبوو، دواتر بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمەش وایکرد کرێکارەکان لەسەر داواکارییەکانیان رژدتربن