زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری دەستبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكارانی ئیدارەی سۆران، دەڵێت: ” بە هەزاران كرێكاری ناوخۆیی و بیانی لە لای ئێمە تۆمار كراون و مافەكانیشیان پارێزراو دەبێت.
هەژار یونس، بەڕێوەبەری دەستبەری كۆمەڵایەتی كرێكارانی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: ” بەپێی ئامارەكانمان نزیكەی 9 هەزار كرێكاری ناوخۆیی و بیانی لای ئێمە تۆمار كراون، لەو ڕێژەیەش 90% كرێكاری ناوخۆین، ڕێژەی 10% كرێكاری بیانین، كە لەنێوانیاندا ڕەگەزی ئافرەتیش هەیە”.
گووتیشی: ” سەرجەم ئەو كرێكارانەی لای ئێمە تۆمار دەكرێن مافەكانیان پارێزراو دەبێت، خۆشبەختانەش ئەمساڵ هیچ كام لەو كرێكارانەی لای ئێمە تۆمار كراون دووچاری ڕووداوی مردن نەبوونەتەوە.