ئا: دلدار عەزیز
بەگوێرەی توێژێنەوەی زانكۆی پوردۆی ئەمەریكی دەتوانرێت بە تەكنەلۆژیایەكی ناسا كە تایبەتە بە ئەركە گەردونییەكانی مانگ و مەریخ لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كە دەكاتە پێنج خولەك ئۆتۆمۆبیلە كارەباییەكان شارژ بكرێنەوە.
ئەم پڕۆسەیە لە رێگەی ساردكرنەوەی ئەو گەرمییەوە ئەنجامدەدرێت كە لەكاتی ئەنجامدانی كارەكە دروست دەبێت لەناو سیستەمی شارژكردنەوەكەدا. ئەم كارەش لە رێگەی ئامرازی FBM ەوە دەكرێت كە زانكۆی پوردۆ بەرهەمی هێناوە، FBM رێژەی وزەی گەرمی تێپەڕ بوو بە كێبلەكاندا كەمدەكاتەوە، واتە ئەم ئامرازە رێگر دەبێت لە تێپەڕ بوونی گەرمی بۆ ناو ئۆتۆمۆبیلەكان و هەر ئەمەش دەبێتە هۆكاری خێرا شارژبوونیان.