زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەڵێت: لە وەرزی هاوین 35 قوتابخانە نۆژەن دەكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستە بودجەی پێویست دابینكراوە.
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، زاری كرمانجی گوتی: لەگەڵ لیژنەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان سەردانی زیاتر لە 136 قوتابخانەمان كردووە، هەندێك قوتابخانە هەر ئەو كات نۆژەنكرانەوە، كە ژمارەیان 35 قوتابخانە دەبێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەشڵێ: 35 قوتابخانە لە بەرنامەی ئێمەدانە و بودجەی پێویستیش بۆ دابینكراوە، بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ تەواوبوونی خوێندنی ئەمساڵ دەست بە نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانە بكرێت.