کەشناسى: بەهۆی خۆڵبارین 120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە
زارى کرمانجى-سۆران:
لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، خۆڵبارین و باران سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیاندراوی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی خۆڵبارین و تاوەباران سەرجەم هەرێم بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت، بەهۆی خۆڵبارینیشەوە 120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە
پێشتریش کەشناسی هۆشداری دابوو لە گەیشتنی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ و بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، چەقی شەپۆلەکە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا دەبێت.
کەشناسی هەرێمى كوردستان راشیگەیاندبوو، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە کەشناسی هۆشداری دابووە جوتیاران تاوەکو دەتوانن ئەو بەرهەمانەی قابیلی دروێنەکردنن دروێنەیان بکەن و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بپارێزن.