زارى کرمانجى-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران، لە ماوەى یەک ڕۆژ سێ رووداوى ئاگر کەوتنەوەى لە پووش و پاوان و ڕەزو باخ بڵاوکردووەتەوە، هۆکارى ڕووداوەکانیش جیاوازن.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران، بڵاوێکردووەتەوە، لە گوندى بەرزێوەى سنوورى قەزاى ڕواندز، هاووڵاتییەک لە کاتى خاوێنکردنەوەى باخچەکەى ئاگرى لەدەست دەرچووەو پێى کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بۆتە هۆى سووتانى دەیان دارى مێو، هەروەها ڕێگرى کراوە لە زیادبوونى ئاگرەکە، لەلایەکى دیکە لە گوندى ( ئێنێ ) ى سەر بە قەزاى چۆمان، ئاگر لە پووش پاوان کەوتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانى بنکەى چۆمان کۆنتڕۆڵکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە گوندى جۆلەمێرگى خواروو، لە سنوورى قەزاى خەلیفان، ئاگر لە پاشماوەى دارى ئەسپیندارکەوتووەتەوە، ئەمەش بە هۆکارى ئەوەى هاووڵاتییەک لە کاتى خاوێنکردنەوەى باخچەکەى ئاگرى لەدەست دەرچووە، بەڵام دواتر بە زوویى کۆنتڕۆڵ کراوە.
باس لەوەشکراوە، بەپێى راپۆرتى تیمى بنکەکانى بەرگرى شارستانى سنوورەکە، جگە لە کەمێک زیانى ماددى، رووداوەکان زیانى گیانى بەدواوە نەبووە.