مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ناوەندی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ڕاگەیاند دوو مێردمنداڵی كوردی تەمەن 16 ساڵان كە كاری كۆڵبەری دەكەن زۆر بە سەختی لەلایەن هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران بریندار كراون و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
پارسا حوسێنی خەڵكی گوندی بڵبزان و سەهەند قادری خەڵكی گوندی دەرە بەیان ی سەر بە شاری پاوە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئێران كەوتنە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.
لە درێژەی ڕاپۆرتی KMMK هاتووە “پاسەوانەكان ڕاستەوخۆ و لە مەودایەكی نزیكدا، بە كڵاشینكۆف و چەكی ڕاوكردن تەقەیان لەم منداڵانە كردووە و پارسا لە ڕان و هەروەها سەهەندیش لە پشت و سمتەوە بە سەختی بریندار كراون و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی دان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.”