نوسراوەکە کۆمەڵێک خاڵى تێدایە
زارى کرمانجى-سۆران:
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، لەبارەى پۆلێنکردن و هەڵسەنگاندنى ئەو بڕوانامانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، داوا لە مامۆستایان دەکات فۆڕمێک پڕ بکەنەوە.
لە نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردە، کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى پەروەردەکانى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، بە پاڵپشت بە گشتاندنى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، فۆڕمى تایبەت بەو بڕوانامانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون بۆتان دەنێرین، تا بە وردى لە بەڕێوەبەرایەتى خۆیەتى و میلاکى سنوورى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەتان پڕى بکەنەوە.
باس لەوەشکراوە، پێویستە تا بەروارى 10ى ئایارى 2024، لە ڕێگەى ئیمێلى تایبەت بە وەزارەت بۆ لینکى هاتوو لە گشتاندنى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بنێرن، بە لەبەرچاوگرتنى ئەو خاڵانەى لە نوسراوەکەدا هاتووە.

