مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هێرشێكدا بۆ سەر مزگەوتێك لە پارێزگای هیراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستان شەش كەس كوژران.
عەبدول مەتین قانی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان، ئەمڕۆ سێشەممە 30ـى نیسان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕاگەیاند “شەوی ڕابردوو لە كاتی نوێژی خەوتنان لە ناوچەی گوزارای پارێزگای هیرات، چەكدارێك هێرشی كردووەتە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتەكە و 6 كەسی كوشتووە و یەكێكی دیكەشی بریندار كردووە.”
تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هەر وەكوو چاودێرانی سیاسیی ئاماژەی بۆ دەكەن، شارەكە بەشێكی زۆری دانیشتووانەكەی شیعە مەزهەبن و چەندین جاریش داعشی خوراسان هێرشی كردووەتە سەر مزگەوت و شوێنە گشتییەكانی ناوچەكە، بۆیە پێ دەچێت داعش هێرشەكەی ئەنجام دابێت .