محەممەد مەحموود- سۆران :
لە دوێنێ دووشەممەوە دەستکرا بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ قوتابییانی بازنەی یەکەمی خوێندن، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیکەی ٢٦ هەزار قوتابی لە بازنەی یەکەمی خوێندن بە شدارن.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە دوێنێوە هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ قوتابییانی بازنەی یەکەم دەستی پێکردووەو بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبن، کۆتایی ئەو هەفتەیە خوێندنی بازنەی یەکەم بە کۆتا دێت”.
وڵات عوسمان، ئاماری قوتابییانی بازنەی یەکەمی خوێندنی سنووری ئیداری سەربەخۆی سۆران ئاشکراکردوو گوتی ” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە کۆی هەر چوار پەروەردە ٢٥ هەزارو ٩٨٢ قوتابی لە بازنەی یەکەمی خوێندن دەخوێنن.
بازنەی یەکەمی خوێندن پێکدێت لە قوتابییانی پۆلەکانی (١-٢-٣) ی بنەڕەتی، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و پێنجشەممەی ئەو هەفتەیە کۆتا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ئەوان دێت.