زاری كرمانجی -بارزان:
بەهۆی بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوبەشانی ئاو لە دەڤەری بارزان لە داشكاندنی قەرزی كرێی ئاو سوودمەندبوونە.
ئەندازیار زیاب میقداد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، بە زاری كرمانجی گوت: بە مەبەستی كەمكردنەوەی بەشێكی كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی سەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی دیكەی قەرزەكانی لای هاووڵاتییان دەركرد یەكێك لەو كەرتانەی داشكانی بۆ كراوە قەرزی كرێی ئاوە.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، گوتیشی: بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی ئاو، ڕۆژانە هاوبەشانی ئاو ڕوو لە فەرمانگەكەمان دەكەن بۆ ئەوەی ئەم لێخۆشبوونە بیان گرێتەوە.