پشتیوان كەریم-زاری كرمانجی:
بەرپرسی دانەوێڵەی سۆران، لەبارەی دابەشكردنی ئارد، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمساڵ تا ئێستا سێ بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییان دابەشكراون، كۆتایی ئەم هەفتەیە بریكارەكان ئارد وەردەگرن و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكەن.
میكائیل مەجید، بەرپرسی دانەوێڵەی سۆران، ئاماژەی بەوەشكرد: لە مانگی 11ی ساڵی 2022 تا ئێستا ئاردی كوالێتی نزم دابەشنەكراوە.
بەرپرسی دانەوێڵەی سۆران، دەشڵێ: لە تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران حەوت بنكەی خۆراك هەنە و بەسەر 284 بریكاری خۆراك دابەشبوونە، مانگانە سنووری ئیدارەی سۆران پێویستی بە زیاتر لە 331 هەزار تۆن هەیە كە دەكاتە 66376 كیسە ئارد بۆ هەر مانگێك.