زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” چەند پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سنووری قەزای ڕواندز و ناحیەی قەسرێ ڕەزامەندیان دەرچووەو دەست بەجێبەجێ كردنیان دەكرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی: ” پڕۆژەكان بریتین لە تەرخانكردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی ناحیەی قەسرێ، هەروەها بۆ پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاكۆیان لە سنووری قەزای ڕواندز قۆناغی یەكەم بڕی 300 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، بۆ پڕۆژەی دۆڵی خانەقا سەربە ناحیەی وەرتێ بە هەمانشێوە 300 ملیۆن دینار تەرخانراوە”.
ئاشكراشی كرد: ” جگە لەم پڕۆژانە كاركردن لە چەند پڕۆژەیەكی دیكەی ئاو بەردەوام، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە بەرنامەو پلانی داهاتووماندان.