زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی دەنگۆی دروستكردنی چەند بەنداوێك هەبوو لە سنووری شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەنانەت لە لەڕواندز دیزاینیش بۆ شوێنێك كرا بوو، بەڵام تا ئێستا بەشێوەی كرداری كار لەسەر دروستكردنیان نەكراوە.
هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكان زیاتر بكرێن بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێك بۆ ئەم شوێنانەی پێویستن، بەتایبەتیش سنووری قەزاكانی (ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر) كە ناوچەی لهباریان هەیە بۆ دروستكردنی بەنداوە.