مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە سەرەتای ساڵەوە تا ئەمڕۆ 29ـى نیسان، 19 كرێكار لە شارەكانی هەرێم بە هۆی ڕووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.
لقی سلێمانیی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی كوردستان و كۆمیتەی یەكی ئایار، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا، ژمارەی ئەو كرێكارانەی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو، بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد و ڕاگەیاند “لە 1-1-2024 تاوەكوو 28ی نیسان، بەهۆی ڕووداوەكانی شوێنی كارەوە 19 كرێكار گیانیان لەدەست داوە، لە هەولێر 9 كرێكار و سلێمانیی 8 و دهۆك 2 و كەركووك 1 كرێكار،”
هۆكارەكانی گیان لەدەستدانی كرێكارهكان، تەزووی كارەبا و كەوتنە خوارەوە و داڕمان و كەوتنە ژێر ئامێر و خوێنبەربوون بووە.
دواین قوربانی كرێكارێكی گەنجی قەزای بەردەرەش بوو بە ناوی (خەلیل ساڵح) ی تەمەن 33 ساڵ، كە لە هەولێر كاری جامچی باڵەخانەكانی دەكرد، شەوی ڕابردوو لە باڵەخانەیەك لە كاتی كاردا كەوتە خوارەوە و ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانە بە هۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لە دەستدا.