پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ نزیكەی پێنج بۆ شەش هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێك بەهاكەی دابەزیووە، هاوكات ئۆنسەی زێڕیش تا دێت ڕوو لە دابەزین دەكات لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە 2331 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 546 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 478 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.