زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
هاووڵاتییانی مزووری باڵا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، سوپاسی حكوومەتی هەرێم دەكەم بۆ ئەو پڕۆژانەی پێشكەش بە ناوچەكانی ئەوان دەكەن، وەكو نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی و ڕاكێشانی كارەبای نیشتمانی بۆ گوند و ئاواییەكانی ئەوان، داواكاریشن پەكەكە لە ناوچەكانی ئەوان نەمێنێت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان.
هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە، بۆ زاری كرمانجی زیاتر باس لە پڕۆژەكان دەكەن و دەڵێن، پێشتر ڕێگاكەمان هەر لە گوندی سێلكێ تا دەگەیە مێرۆز هەموو تێكچووبوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو حكوومەتی هەرێم هەم ڕێگاكەی فراوانتر كرد، هەمیش قیڕی كرد، هەروەها كارەبای نیشتمانی بۆ هەموو گوندەكان بردووە، ڕۆژانەش گوند و ئاواییەكان ئاوەدان دەبنەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، ڕێگای گوندی ئێدلبێ چاككرا، ئەوەش وا دەكات گوند و ئاوایەكان زیاتر ئاوەدان ببنەوە، سوپاسی مەلامستەفا بارزانییش، دەكەین كە خەمحۆرانە شەو و ڕۆژی كردووەتە یەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی گوند و ئاواییەكانی ئێمە.
هاووڵاتییان، داواكاریشن پەكەكە لە گوند و ئاوایەكانی دیكەی ئەوان نەمێنێت، بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێم بگاتە ناوچەكانی ئێمە و دووبارە بگەڕێینەوە سەر گوند و ئاوایەكانی خۆمان و دەست بە ژیانێكی نوێ بكەین.