زاری كرمانجی-قەسرێ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەسرێ بڵاوی كردووەتەوە: ” بەئامادەبونی عەبدوڵڕەحمان رەسول، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ و سەرۆكی شارەوانی قەسرێ و كۆمەڵێك گەنج ولاوی خۆبەخش و خێرخوازو فەرهاد كاكەمین، لە رێكخراوی ژینگە پارێزی پەرێزان لەهەڵمەتێكی چاندنی نزیكەی ( 50 ) دار نەمام لەشارەدێی قەسرێ لەگەڕەكی بەری مەیدان بەڕێوەچوو، هەروەها نەمامەكان تەلبەند كران بەمەبەستی پارێزگاریكردن لێیان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەنجامدانی ئەم چالاكیانە بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزاییە و پارێزگاریە لەسروشت، هیوادارین هەمووان پارێزگاریان لێبكەن لەپێناو ژینگەیەكی تەندروست.