مەنسور سبحی – زاری كرمانجی :
ئەو هاوبەشانەی كە قەرزی كارەبا نادەن، لەگەڵ ئەو شوێنانەی بە نا یاسایی كارەبای نیشتمانی بەكار دەهێنن، كارەبان دەبڕدرێت.
وەفا سەعید خان، لە راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لەم بارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە ماوەی سێ مانگی رابردوو، بەهۆی قەرزەوە نزیكەی 1900 شوێنی بازرگانی و ماڵان كارەبایان بڕاوە و بێ بەش كراون لە بەكارهینانی كارەبای نیشتمانی”،
وەفا ئاشكراشی دەكات ئەو هەڵمەتە دژ بە سەرپێچیكاران و قەرزداران بەردەوام دەبێت و گەڕەك بە گەڕەك بەدواداچوون دەكات و چاوپۆشی لە هیچ كەس ناكرێ بۆ بڕینی كارەباكەی، هەروەها لەسەر ئەو بڕیارەی كە مانگی رابردوو درا كە هاوبەشانی كارەبا دەتوانن بە پێی توانای خۆیان مانگانە قەرزەكە بدەنەوە دەڵێ:” ئەو بڕیارەی مانگێك پێش ئێستا لە بارەی قەرزی هاوبەشان دراوە، بە شێوەیەكی بەرچاو خەڵك پێشوازیان لێی كردووەو رۆژانە سەردانمان دەكەن بۆ دانەوەی قەرزەكانیان بە شێوەی قیست”،
وتیشی ئەو بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت وەك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان .