هێزێکی سوپای عێراق دروێنەکردنی گەنم لە سنووری پێنج گوندی ناحیەی سەرگەڕان قەدەغە كرد
بەپێی زانیارییە بڵاو كراوەكان رووبەری ئەو زەوییانەی قەدەغەیان خراوەتەسەر 50 هەزار دۆنمە.
ئەم بڕیارە لە دوێنێوە دەرچووە و هێزەكانی یەكەی هەشتای سوپا رێگە نادەن جوتیاران بەرهەمەكانیان بدورنەوە .
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان لە رێگەی میدیاکانەوە داوا دەکەن ” بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە، ئەگەرنا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەدەبەن”.
سنووری ناحیەی سەرگەڕان زۆرینەی گوندەکانی کوردنشینن، لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە چەندین جار رووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە بوونەتەوە.