محەممەد مەحموود – زاری کرمانجی :
بۆ کار ئاسانی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجی و مەترسی رێگاو رووداوی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بۆ یەکەمین جار سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە قەزای چۆمان دەکاتەوە.
لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بۆ یەكەمین جار سەنتەرێكی پێشكەوتووی شووشتنی گورچیلە لە قەزای چۆمان دەکاتەوە، ئەمەش لە پێناو کارئاسانی و دابین کردنی خزمەت گوزارییەکانی تەندروستییە لە گشت نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .