زای كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیاردرا بە هاتووچۆ نەکردنی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە بەیانی یەوە کاتژمێر ٨بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲٤/٤/٢٩ بەشێوەی یەکجاری، بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوەجووت سایدی باسرمە)بەکاربهێنن .
هۆکاری ئەم بڕیارە بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد، ئەمەش وای کردبوو هاتووچۆلەتونێلەکە دا سست ببێت وە ئاستەنگ بۆهاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانێ تر درووست ببێت وە لە ئەگەری پەک کەوتنی هەر بارهەڵگر ێک لەتونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کەڕێگایەکی گەشتیاری و ئابووریە،