دانیشتووانی هەندێك لە گوندەكانی باڵەكایەتی بۆ پاراستنی گیا بەهارییەكان رێگە بە كەوشكەران نادەن بە چنە كوێستانەكان.
بۆ ئەم مەبەستەش لە زۆربەی گوندەكان چاودێریان داناوە .
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی هەر لە گوندەكانی ئالانە، گوندەژۆر، شۆرە، دەرگەڵە، ناوەند و ناحیەی گەڵاڵە چاودێریان داناوە و رێگە نادەن هیچ كەسێك بە پیكاب بچێتە كوێستانەكانی سنوورەكەیان بۆ كەوشكردن، تەنها بۆ گەشت یا شاخەوانی رێگەیان پێ دەدرێت.