زاری كرمانجی – هەولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له عه‌لی ڕه‌زا گوینه‌ی، باڵیۆزی توركیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی و هاریكاریی هاوبه‌شدا، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی، پرسی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی فیدراڵیی عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی له عێراق كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كانی قۆناغی ئێستای عێراق و چۆنیه‌تیی تێپه‌ڕاندنیان به هاریكاریی نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندیی سه‌رچاوه مرۆیی و سروشتییه‌كانی عێراق.
گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه ده‌رباره‌ی دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.