نوری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لێدوانیدا .
نووری مالكی لە بارەی مووچەوە گووتی “ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.
زیاتر روونیكردەوە ” پێویستە کێشەکان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکەین و هەوڵدەدەین چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە و گەشبینم”.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گووتیشی ” لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیشەوە گووتی ” نێچیرڤان بارزانی چەند پێشنیازێکی بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەبووە”.