مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، هاووڵاتییان لە مەترسی ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری حەج و عومرەدا كار دەكەن ئاگادار دەكاتەوە.
ڕۆژنامەی دەستووری عێراقی لە هەواڵێكدا داخستنی 25 كۆمپانیای وەهمی عێراقی كە لە بواری حەج و عومرەدا كار دەكەن ڕاگەیاند و وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیەش دەڵێت “پێویستە هاووڵاتییان لە هەر كوێیەكی دونیا بن لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیكترۆنییەوە داواكاری پێشكەش بكەن و دوور بكەونەوە لەو كۆمپانیایانەی كە بەناوی حەج و عومرەوە پارە لە خەڵك وەردەگرن و بازرگانییان پێوە دەكەن.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ناوی عێراق هاتووە و ئەوە خراوەتە ڕوو كە بە هاوكاریی دەسەڵاتدارانی عێراقی توانیویانە 25 كۆمپانیای وەهمی عێراقی كە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكانی ئینتەرنێتدا، بانگەشەی حەجی هەرزانیان دەكرد و پارەیان لە خەڵك دەدزی، لە كارەكانیان دوور بخهنهوه و بيانخهنه لیستی ڕەشەوە.
بۆیە وەزارەتی ناوبراو داوا لەو كەسانە دەكات كە خوازیاری حەجن، لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەتی خۆیانەوە داوا پێشكەش بكەن، نەك كۆمپانیای نەناسراو و وەهمی.