سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ئاشكرا و گووتی “له‌باره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و تاوانه‌وه گلاون سه‌ره داومان ده‌ستكه‌وتووه “.
محەممەد شیاع سودانی لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەشدار بوو ڕایگەیاند” گەیشتونەتە ئەو سەرەداوانەی كە دەیانگەینێتە ئەو ئانجامەی كەسانی تێوەگلاوی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان دەگەیهنێتو دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکانیش، دەدرێنە دادگا”.