مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕاگەیاند لە ناوەندێكی پۆلیس لە باكووری كوردستان دوو پۆلیس كوژران.
عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە كاتژمێر هەشت و 15 خولەكی شەوی رابردوو لە ناوەندی پۆلیسی ئاڵتشەهیر، پۆلیسێك بە دەمانچەكەی تەقەی لە بەڕێوەبەری بنكە و ئەفسەرێكی تر كردووە و بە سەختی برینداری كردوون و دواتر لە نەخۆشخانە هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكراشی دەكات، تەقەكەرەكە بە برینداری دەستگیركراوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكان چارەسەری پزیشكیی وەردەگرێت و دواتر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.