زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سۆران، رایگەیاند:” ساڵانە لە كاتی گۆڕینی وەرزەكان نەخۆشی لە نێو ئاژەڵان بڵاودەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە نوسراومان بۆ وەزارەت كردووە تا لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە كوتانی ئاژەڵان بكەین.
د. سەیدەوان عومەر، بەڕێوەبەری ڤێتێەرنەری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە ئێستادا هیچ پەتایەك لە نێو ئاژەڵاندا بڵاو نەبۆتەوە و هیچ خاوەن ئاژەڵێكیش لە نەخۆشی و پەتای ئاژەڵان ئێمەی ئاگادار نەكردۆتەوە، بەڵام بەهۆی گۆڕێنی كەشوهەوا و هاتنی وەرزی بەهار شێوازی ئاژەڵداری گۆڕانكاری بەسەردا دێت و نەخۆشیی تەبەكە ” تەبەقە ” تووشی ئاژەڵان دەبێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پێویستە كوتان بۆ ئاژەڵان بكەین.
بەڕێوەبەری ڤێتێەرنەری سۆران، گووتیشی:” نوسراومان بۆ وەزارەت بەرزكردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان، بەڵام تا ئێستا پێداویستییەكان دابین نەكراون بۆ دەستپێكردنی كوتانی ئاژەڵان.