زاری کرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بڵاوی کردۆتەوە، دوێنێ یادی کارەساتی بۆردومانکردنی پردی گەڵاڵە کرایەوە لەلایەن لقی ٢٦ـی گوڵان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەبەشداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشداری بەرپرسانی حیزبی و حکومی و بەشێک لە خەڵک و شایەت حاڵانی کاتی بۆردومانەکە ئامادە بوون.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو: ١٩٧٤/٤/٢٦ ڕۆژی بۆمبارانی پردی گەڵاڵەیە لە دەڤەری باڵەکایەتی، کە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا کە دژبە گەلەکەمان و بزاڤی رزگاری خوازی کورد و شۆرشی ئەیلول بوو، جێگەی ئاماژەیە کە خەڵکی هەر چوار پارچەکانی کوردستان لەوێدا بۆ بەشداری کردن لە شۆرش نیشتەجێ بوو بوون، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە ١٠٠ شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
سڵاو لە ڕۆحی شەھیدانی کە بۆ ھەناسەیەکی ئازادی گیانیان بەخشی.”
