زارى کرمانجى-سۆران:
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداریی دەدات كە لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئەگەری بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە تایوان و دەوروبەری هەیە كە زیانێكی زۆری دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 27 ى نیسانى 2024، فڕانك هۆگەربێتس پێشبینیكاری بوومەلەرزەی هۆڵەندی، لە تویتێكدا لە پێگەی كۆمەڵایەتیی خۆی لە “ئێكس” ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەر هەیە ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا لە دوورگەی تایوان و دەوروبەری روو بدات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، كاریگەریی ئەو بوومەلەرزەیە پێوەندیی بە دەركەوتنی دوێنێی مانگ هەیە، ئەمەیش لە 27 تا 28ـی نیسان لە تایوان روو دەدات.
بەگوتەی ئەو زانایە، لە ماوەیەكی كورتدا لە ڕێی كورتە ڤیدیۆیەكی نوێ لە درەنگانی ئەمڕۆ بڵاو دەكرێتەوە، تەواوی وردەكارییەكەی دەخرێتەڕوو.