زاری كرمانجی-سۆران
نووسەرو چاودێرێكی سیاسی دەڵێت: مشت و مڕی بێ مانای هەڵبژاردن، بەبێ پارتی لە وادەی خۆییدا دەكرێت یان ناكرێت، جگە لە دەسەت بەتاڵی، سەرسامی شاراوەی نەیارانی پارتی بە گەورەیی پارتی هیچ مەدلولاتێكی تر لە خۆ ناگرێت و لە چوارچێوەی لۆژیك جێگای نابێتەوە
موشیر فارس نووسەرو چاودێری سیاسی گووتیشی: ” پێویستە لە جەدەل و موجامەلەی سیاسی سەتحی و گەنگەشەی بێ واتای هەڵە خوێندنەوەی هاوكێشەكان دەرچین و وەك دۆخی مەوجود و واقیعی بەرجەستەی ململانێكانی هێزە بڕیار بەدەستەكانی كوردستان و پێدراوەكانی پنتە بە هێزەكان، شیتەڵی فەزای سیاسی بكەین.
دەشڵێت : ” پارتی بە تەنها حزب و بە تەنها هێز و بە تەنها ژمارەی كورسی و سەرەداوەكانی دەسەڵات نییە لە كوردستان، تا بەبێ پارتی لە شامی شەریفدا، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت. بە ئەندازەی ئەو فاكت و ڕاستەقینەیەیە كە پارتی زۆن و جوگرافیا و مێژوو فاعیلێكی كارای، كارتێكەری، هاوكێشە قوڕسەكانی ئابوری، سیاسی، ناو نێوەندی پلانی دروستكردن و داڕشتنی هێڵە ستراتیژییە قوڵە نزیك مەودا و دوور مەوداكانی ململانێكانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەراستە”.
گووتیشی: ” بۆیە مشت و مڕی بێ مانای هەڵبژاردن، بەبێ پارتی لە وادەی خۆییدا دەكرێت یان ناكرێت، جگە لە دەسەت بەتاڵی، سەرسامی شاراوەی نەیارانی پارتی بە گەورەیی پارتی هیچ مەدلولاتێكی تر لە خۆ ناگرێت و لە چوارچێوەی لۆژیك جێگای نابێتەوە