زارى کرمانجى-سۆران:
بڕیاره ئه‌مرۆ شەممە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ سەركردەكانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كۆببێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و ئامانجی سه‌ردانه‌كه كۆبوونه‌وەیە له‌گه‌ڵ سەركردەكانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دیاریكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
هەفتەی رابردوو دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندبوو كە بەم نزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی عێراقیش یه‌كێك ده‌بێت له به‌شداربووان.