شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێك، بۆ ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، بەبێ راوێژی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەری گیادەرمان وەرنەگرن.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادرەمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەوانەی كە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن، لەكاتی چارەسەر وەرگرتن بە قسەی خەڵك هیچ گیادەرمان و خۆرادنێك بەكار مەهێنن بەبێ راوێژی پزیشك.
ئەم پزیشكە گووتیشی” بۆ وەرگرتنی هەر چارەسەریەكی نەخۆشی شێرپەنجە، سەرەتا راوێژ بە پزیشكی خۆراك و گیادەرمان بكەن، لێی دڵنیایی ببنەوە باشترە چونكە زۆر گیادەرمان یان خواردن خراپترتان دەكات یاخود كاریگەری دەرمانەكە كەم دەكاتەوە.