زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و هاوخەمی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدانی رووداوەکە دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی نیسانی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی درۆنیی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه شه‌هید و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و له‌كاروه‌ستانی وێستگه‌كه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
ناوبراو دووپاتی ده‌كاتەوە، كه ئه‌م هێرشانه ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. گوتیشی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ پێویسته ئه‌ركی خۆیان بۆ ڕێگری له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی له هه‌ر لایه‌نێك بگێڕن و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.