زاری كرمانجی-سۆران
لە ئاگادارییەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: لەبەر گۆڕینی میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەپێی نووسراویان ژمارە ٤٢١٦ لە ٢٢/٤/٢٠٢٤ ، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەینەوە، ئەوانەی کەوا بە بێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هێناوە تا ئیستا بۆیان هەژمار نەکراوە، تا ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارگێر و سەرچاوە مرۆییەکان / کاروباری دیراسات بكەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پێویستە خودی خۆیان ئامادە بن و فۆرمی داواکراو کەم لینكەی خوارەوە پڕكراوەیی لەگەل خۆیان بێنن.
https://drive.google.com/…/1-3wLgWsnDPAwWhs7z16WBAxgYPi…