مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئهمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسان ڕاگەیاند “ئەو پەتایەی ئێستا لەناو هاووڵاتییاندا بڵاو بووەتەوە جێی مەترسی نییە و جۆرە ڤایرۆسێكە هەموو ساڵێك دەردەكەوێت و بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان تووشی هەوكردن دەكات كە لە پاییز و كۆتایی زستان بڵاو دەبێتەوە و ئەوانی دیكەش كۆرۆنا یان ئەندامی خێزانی كۆرۆنان.”
وەزیری تەندروستی حكومەتی جەختی لەوەش كردەوە كە زۆربەی حاڵەتەكان جێگەی مەترسیی و دڵەڕاوكێ نین، چونكە زۆرینەی كەسەكان پێویستیان بە نەخۆشخانە نییە.