زاری كرمانجی- سۆران:
مقەدەم بژار مستەفا، بەڕێوەبەری بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی:” هۆكاری نەبوونی شوێنی داڵدەدانی ئافرەتان لە سۆران دەگەڕیتەوە بۆ نەبوونی بینایەكی تایبەت و سەربەخۆ بە هەموو پێداویستییەكانییەوە، هاوكات نەبوونی كارمەند و توێژەری دەروونی و كۆمەڵایەتی، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران هۆكاری دروست نەكردنی بخاتەڕوو، چونكە شوێنی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو سەربە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییە، تەنها لە رووی پاراستنی ئەمنییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە”.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەكە بەیانی نوێترین ژمارەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی دەكەوێتە بازاڕ و تەواوی زانیارییەكان تێدا خراونەتەڕوو.